هایالورۆنیک ئەسیدی چڕکراوە (قوامه جێڵە) بە ڕێژەی 2% لە MCCM، بە تایبەتی بۆ گەشاوەیی و سوورکردنەوە و توندکردنەوە و پڕکردنەوەی پێست دروست کراوە. یارمەتی شێدارکردنەوەی قووڵی پێست دەدات و نەرمی و گەشاوەیی سروشتی خۆی بۆ دەگەڕێنێتەوە. کاردەکات بۆ هاندانی بەرهەمهێنانی کۆلاجین و ئیلاستین و باشترکردنی دەرکەوتنی هێڵە وردەکان و چرچ و لۆچی، هەروەها گەڕاندنەوەی قەبارەی سروشتی ڕوخسار.
بە شێوەیەکی چڕکراو دروست کراوە، بە تایبەتی بۆ گەڕاندنەوەی گەنجێتی پێست و بەرەنگاربوونەوەی نیشانەکانی پیربوون. ئەم بەرهەمە لە یەکێک لە بەهێزترین پێکهاتەکانی جیهانی جوانکاریدا کاردەکات سۆدیۆم هایالۆرۆنێت (HA) کە شێدارکردنەوەیەکی قووڵ و درێژخایەن دابین دەکات بۆ ئەوەی پێست گەشاوەتر و پڕتر بێت. پێکهاتووە لە:
-
-
هایالورۆنیک ئەسید (Sodium Hyaluronate 2%): گەردیلەکانی ئاو ڕادەکێشێت و لە ناو چینەکانی پێستدا بە 1000 هێندەی کێشی خۆی دەیانهێڵێتەوە، ئەمەش شێدارکردنەوەیەکی چڕ و پڕبوونەوەیەکی خێرا (Plumping Effect) بە پێست دەبەخشێت، هەروەها چرچ و لۆچی کەمدەکاتەوە و نوێبوونەوەی خانەکان هاندەدات.
-
ئاوی خاوێنکراو (Aqua): وەک توێنەرەوەیەکی پاک کاردەکات بۆ توانەوەی هایالورۆنیک ئەسید و ئاسانکردنی هەڵمژینی بە شێوەیەکی کاریگەر و سەلامەت لە پێستدا.
تایبەتمەندییە سەرەکییەکان:
- تایبەتە بۆ گەشاوەیی و سوورکردنەوە و توندکردنەوە و پڕکردنەوەی پێست
- چارەسەرکردنی هێڵەکان و توندکردنەوەی پێست
- ڕاگرتنی ئاو لە ناو پێستدا، کە یارمەتی شێدارکردنەوەی قووڵ دەدات
- گونجاوە بۆ هەموو جۆرەکانی پێست
شێوازی بەکارهێنان:
- ئامێرەکانی دێرمەپێن و سەرجەم ئامێرەکانی مایکرۆنیدڵینگ
- دێرمەڕۆڵەر، دێرمەستامپ، بایۆنیدڵ
- لەلایەن دەرزی لێدان و ئامێرەکانی دەرزی لێدانی جیاواز
- دانانی ڕاستەوخۆ (بە دەست لەسەر پێستی پاک دادەنرێت و بە شێوەیەکی بازنەیی مەساژی پێدەکرێت)
قەبارە و توانایی:
- فیال یەک دانە قەبارەکەی 5مل دەبێت و بەشی دوو دانیشتن دەکات، بۆکسە تەواوەکە (کیت) پێنج فیالی تێدایە.