ترشی هیالۆرۆنیکی چڕ (شێوەی جێڵ) بە بەرزترین ڕێژەی 3.5% لە MCCM، بە تایبەتی بۆ گەشاوەیی قووڵ و سووربوونەوە و توندکردن و پڕکردنەوەی پێست دروست کراوە، یارمەتی شێدارکردنەوەی قووڵی پێست دەدات و نەرمی و گەشاوەیی سروشتیی خۆی بۆ دەگەڕێنێتەوە. کار دەکات بۆ هاندانی بەرهەمهێنانی کۆلاجین و ئیلاستین و باشترکردنی دەرکەوتنی هێڵە وردەکان و چرچ و لۆچی و گەڕاندنەوەی قەبارەی سروشتی ڕووخسار.
بە شێوازێکی چڕ و بە تایبەتی بۆ گەڕاندنەوەی گەنجێتی پێست و بەرەنگاربوونەوەی نیشانەکانی پیربوون دروست کراوە. ئەم بەرهەمە لەسەر ماددەیەک کاردەکات کە یەکێکە لە بەهێزترین پێکهاتەکان لە جیهانی جوانکاریدا سۆدیۆم هیالورۆنات (HA) کە شێدارکەرەوەیەکی قووڵ و درێژخایەن دابین دەکات بۆ ئەوەی پێست گەشاوەتر و پڕتر بێت. پێکهاتووە لە:
-
-
ترشی هیالورۆنیک (Sodium Hyaluronate 3.5%): گەردیلەکانی ئاو ڕادەکێشێت و لە ناو چینەکانی پێستدا تا 1000 هێندە قورسایی خۆی دەیانپارێزێت، ئەمەش شێدارکردنەوەیەکی چڕ و پڕبوونەوەیەکی خێرا (Plumping Effect) بە پێست دەبەخشێت، هەروەها چرچ و لۆچی کەم دەکاتەوە و نوێبوونەوەی خانەکان هاندەدات.
-
ئاوی پاککراو (Aqua): وەک تێکهەڵگرێکی تواوە و پاک کاردەکات بۆ تواندنەوەی ترشی هیالورۆنیک و ئاسانکردنی هەڵمژینی بە شێوەیەکی کاریگەر و سەلامەت لەناو پێستدا.
تایبەتمەندییە سەرەکییەکان:
- تایبەت بە گەشاوەیی و سوورکردنەوە و توندکردن و پڕکردنەوەی پێست
جێگرەوەیەکی گونجاوە بۆ فیلەر و بۆتۆکس
- چارەسەرکردنی هێڵەکان و توندکردنی پێست
- کۆکردنەوەی ئاو لەناو پێستدا کە یارمەتی شێدارکردنەوەی قووڵ دەدات
- گونجاوە بۆ هەموو جۆرەکانی پێست
شێوازی بەکارهێنان:
- ئامێرەکانی دێرمابن و هەموو ئامێرەکانی مایکرۆنیدڵینگ
- دێرمارۆڵەر، دێرمەستامپ، بایۆنیدڵ
- لەلایەن دەرزیلێدان و ئامێرە جیاوازەکانی دەرزیلێدان
- بەکارهێنانی ڕاستەوخۆ (بە دەست لەسەر پێستی پاک دادەنرێت لەگەڵ مەساژێکی بازنەیی)
قەبارە و توانای هەڵگرتن:
- یەک فیاڵ قەبارەکەی 5مل دەبێت و بەسە بۆ دوو دانیشتن، پاکەتی تەواو (کیت) پێنج فیاڵی تێدایە.