وایتنینگ کۆکتێلی MCCM، فۆرمولایەکی پیشەییە کە پێکهاتەی دژە ئۆکسێنەر کۆدەکاتەوە کە پێکەوە کاردەکەن بۆ یارمەتیدان لە سپیکردنەوە و ڕووناککردنەوە و یەکخستنی ڕەنگی پێست و چارەسەرکردنی ڕەنگاڵەیی و ڕەشبوونی پێست و پاککردنەوەی پێست و پێدانی ڕوخسارێکی گەشاوەتر و نەرمتر و فرێشتر.
بەرهەمەکە پشت بە فۆرمولایەکی پیشەیی دەبەستێت کە (گلوتاتیۆن و ڤیتامین C و ترشی پایرۆڤیک) کۆدەکاتەوە لە تێکەڵەیەکی بەهێزی دژە ئۆکسێنەر و دژە پیربوون، کە پێکهاتەگەلێکی ناسراون لە پرۆتۆکۆڵەکانی چاودێری پیشەیی کە بۆ فرە ڕەنگاڵەیی و ڕەشبوون و ڕووناککردنەوە و یەکخستنی ڕەنگی پێست ئاراستەکراون.
تایبەتمەندییە سەرەکییەکان:
- فۆرمولایەکی تایبەت بۆ ڕووناککردنەوەی پێست
- چارەسەرکردنی ڕەنگاڵەیی و ڕەشبوون و یەکخستنی ڕەنگی پێست
- تایبەت بۆ فرێشکردنەوە و پاککردنەوە و گەشاوەیی پێست
- گونجاو بۆ هەموو جۆرەکانی پێست
- بۆ ڕوخسار و جەستە بەکاردێت
شێوازی بەکارهێنان:
- ئامێرەکانی دێرمابن و هەموو ئامێرەکانی مایکرۆنێدڵینگ
- دێرمارۆلەر، دێرماتامپ، بایۆنێدڵ
- لە ڕێگەی دەرزیلێدان و ئامێرە جیاوازەکانی دەرزیلێدانەوە
- بەکارهێنانی ڕاستەوخۆ (بە دەست لەسەر پێستێکی پاک دەدرێت و بە شێوەیەکی بازنەیی مەساجی پێدەکرێت)
قەبارە و توانایی:
- هەر فیالێک قەبارەکەی 10 مل دەبێت و بەشی چوار دانیشتن دەکات، بۆکسە تەواوەکە (کیتەکە) 5 فیالی تێدایە.